زووم..
ئەندامانی شاندی دەمپارتی کە پێکهاتوون لە پەروین بوڵدان، میدحەت سەنجەر و فایق ئۆزگور ئەرۆل پارێزەرەی ئۆجالان بەرەو دوورگەی ئیمرالی بەڕێکەوتن بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان و هاوڕێکانی.
ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی پەکەکە سەرقاڵی دانوستان و بەڕێوەبردنی پرۆسەی چارەسەری و کۆمەڵگای دیموکراتیکن کە چەند قۆناغێکی بڕیوە.
دوای چەندین ساڵ گۆشەگیری، لە مانگاکانی رابردوودا رێگە بە شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی درا سەردانی ئیمراڵی بکەن و ئۆجالان بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی راگەیاند و داوای چەکدانان و هەڵوەشانەوەی پەکەکەی کرد.
پەروین بوڵدان و فایق ئۆزگور پێشتریش لە شاندی ئیمرالیدا چاوپێکەوتنیان ئەنجامداوە، بەڵام میدحەت سەنجەر لە جێی سری سورەیا ئۆندەر دانراوە و یەکەمجارە سەردانی ئیمرالی دەکات و ئۆجالان دەبینێت.