12
ئینتەر مەیامى چوار گۆڵى لە مۆنتڕیاڵ کرد و لیۆنێل مێسیش دوو گۆڵى تۆمارکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6/7/2025 لە یەکەم یارى خۆى لە خولى تۆپى پێى ئەمریکا لە دواى ماڵئاوایى کردنى لە جامى جیهانى یانەکان، یانەى ئینتەر مەیامى بە سەرکردایەتى لیۆنێل مێسى، بوو بە میوانى یانەى مۆنتڕیاڵ، لە هەفتەى 21ى خولەکەدا.
ئینتەر مەیامى میوان بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە، مێسیش دوو گۆڵى تۆمارکرد و خەڵاتى باشترین یاریزانى یارییەکەشى بەدەستهێنا، هەرچەندە هۆکارى تاکە گۆڵەکەى مۆنتڕیاڵ بوو.
بەمەش مەیامى پێگەى خۆى لە پلەى شەشەمى کۆمەڵەى رۆژهەڵاتى خولەکە باشترکرد و لە دوایى 17 یارى خاوەنى 32 خاڵە.
لە ئێستادا مێسى خاوەنى 12 گۆڵە لە کۆى 14 یارى لەم وەرزەى خولەکەدا، کە حەوت گۆڵیان لە دوایین چوار یاریدا بووە.