20
زووم..
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا “پنتاگۆن” لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2026، بڕی 130 ملیۆن دۆلاری تەرخانکردووە بۆ پاڵپشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و گرووپە ناوخۆییەکانی دیکەی سوریا بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش جگە لە سوپای سوریا.
ئەمریکا لە پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵیدا بڕی هاوکارییەکانی بۆ هەسەدە و گرووپە ناوخۆییەکانی دیکەی سوریا کەمکردووەتەوە، لەکاتێکدا ساڵی 2024بەبڕی 156 ملیۆن دۆلار هاوکاری ئەو هێزانەی کردووە، دواتر بۆ ساڵی 2025 ئەم بڕە کەمکرایەوە بۆ 147 ملیۆن و 900 هەزار دۆلار، بەڵام ساڵی داهاتوو زیاتر کەمکراوەتەوە بۆ 130 ملیۆن دۆلار.
ئەم گۆڕانکارییە لە بودجەی تەرخانکراو بۆ هێزەکانی سوریا لەکاتێکدایە، واشنتن دەیەوێت هەڵسەنگاندن بۆ هاوکارییە سەربازییەکان و بەرنامەی پاڵپشتییە دەرەکییەکان بکات.