18
محەممەد زاری ناسراو بە (کوردیش گۆریلا) پاڵەوانی شەڕکەری (mma) لە نوسینەوەی مێژوو بەردەوامە و سەکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا.
محەممەد ماوەی ١٥ ساڵە یاریزانی ئەم یارییەیە و سەرجەم ئەو یارییانەی بەشداربووە پاڵەوانێتی ئینتەرناشناڵ بووە، ئێستاش
لە (PFL FIGH) یاریی دەکات.
ئەم پاڵەوانە کوردە ژمارەی پێوانەیی لە سەرکەوتنەکان تۆمار کردووە کاتێک ١٠ یاریی بردووەتەوە و تەنیا تووشی یەک شکست بووەتەوە.
دوا شەڕی محەممەد لە وڵاتی سعودیە بوو لە گەڵ ئەیمەن جەلالی پاڵەوانی وشوو ساندا، هەروەها نۆ جار بووەتە پاڵەوانی ئەفریقا و ٣جار پاڵەوانی عەرەبی و ٤جار پاڵەوانی جیهان بووە
زاری لەم شەڕەدا توانی سەرکەوتن بەدەستبێنێت و پشتێنی زێڕی بەدەستهێنا.
بڕیاری مانگی نۆ محەممەد زاری یارییەکی دیکەی نێودەوڵەتی بەرامبەر محەممەد ئەقرای کوەیتی ئەنجام بدات.