24
زووم..
دوای 22 رۆژ، عەلی خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەڕاسیمێکی ماتەمینیی عاشوورا لە هۆڵی نووسینگەکەی خۆی دەرکەوتەوە.
دوایین دەرکەوتنی ئاشکرای خامنەیی دەگەڕێتەوە بۆ رۆژی 11ـی مانگی رابردوو، دوو رۆژ پێش دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.
خامنەیی لەو ماوەیەی کە بە ئاشکرا دەرنەکەوت، تەنها سێ پەیامی ڤیدیۆیی سەبارەت بە جەنگ لە شوێنی نهێنی بڵاوکردەوە، ئەمەش لێکەوتەی راگەیاندن و سیاسی هەبوو.