19
زووم..
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، حکومەتەکەی نەتانیاهۆ بڕیاری ناردنی شاندێکی دانوستانکاری داوە بۆ دەوحە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی ئاگربەستی غەزە لەگەڵ حەماس و ئازادکردنی بارمتەکان.
کەناڵ 12ـی ئیسرائیلی لە زاری بەرپەرسێکی ئەو وڵاتەوە گواستییەوە، ئامانج لە ناردنی شاندەکە بۆ گفتوگۆکردن و هەموارکردنی بەشێک لەو بڕگانەیە کە حەماس بۆ ئاگربەست رادەستی کردوون.
لای خۆیەوە، رۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویکردوە، دواى ئەوەى حەماس رۆژى هەینى ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان دەربڕی، ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری ئیسرائیل سەردانی دەوحە دەکات و تاوتوێی ئاگربەستی عەزە دەکات.