زووم..
دەسەڵاتدارانی تەکساس دەڵێن، ئاماری ئەو لافاوە بەهێزەی چەند رۆژێکە بەرۆکی وڵاتەکەی گرتووە بەرزبووەتەوە، هەتا ئێستا 51 کەس گیانیان لەدەستداوە، لەو ژمارەیەش لانیکەم 15 کەسیان منداڵ بوون.
لافاوەکە بەیانی رۆژی هەینی لە رووباری گوادالوپێ لەنێوان باشوور و ناوەڕاستی تەکساس دەستیپێکرد، لە ئێستادا لافاوەکە گەیشتووە بە ناوەڕاستی تەکساس، ژمارەیەکی نەزانراوی خەڵکیش بەهۆیەوە بێسەروشوێنن.
لەنێو ئەو کەسانەی بوونەتە قوربانی ژمارەیەک کچی کەمپی کچانی میستیکە، ئەم کەمپە تایبەتە بە کچان و دەکەوێتە سەر رووباری گوادالوپێ، دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە دەڵێن، هێشتا 27 کچی کەمپەکە لەنێو لیستی بێسەروشوێناندان.
شارەزایانی بواری کەشناسی لە تەکساس دەڵێن، ئاستی دابارینی باران باوەڕپێنەکراوە، باهۆزەکەش بە بۆمبی باران وەسف دەکەن، هەتا دوێنێ ئاستی ئاوی دەریاچەی تراڤیس لە ناوەڕاستی تەکساس بەهۆی بارینەکەوە 13 پێ بەرزبووەوە.