زووم..
وابڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، تاوتوێی دوو سکاڵای تایبەت بە هەڵوەشاندنەوی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکات، بەڵام بە گوتەی عومەر گوڵی بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ لە عێراق پشووە دانیشتنەکە ئەنجام نادرێت و بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە.
سکاڵای یەکەم لەلایەن عومەر گوڵپی کاندیدی دەرچووی کۆمەڵی دادگەری بۆ پەرلەمانی کوردستان پێشکەشکراوە و لەسەر سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پەرلەمان تۆمارکراوە و تێدا داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کراوە.
لە سکاڵاکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دانیشتنی پەرلەمان کە لە 2ـی کانوونی یەکەمی 2024 بەڕێوەچوو، نایاساییە، چونکە سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵنەبژێردراوە و ئەرکی سەرۆکی کاتیی پەرلەمانیش تەواونەکراوە کە پێشێلکارییە بەرامبەر بە بڕگەی چوارەمـی ماددەی 10ـی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ژمارە 1ـی ساڵی 2025.
هاوکات سکاڵای دووەم کە لەلایەن فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان تۆمارکراوە و تێدا داوای هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کراوە.