38
دوای سەرکەوتنی هەشت یانە بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی عێراق، لیژنەی کێبڕکێکانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق کاتی یارییەکانی ئەو قۆناغەی دیاریکرد.
بڕیارە رۆژی سێشەممە بەرواری (8-7-2025) یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یانەکانی عێراق بەڕێوەبچێت.
سێ یانەی کوردستان گەیشتوونەتە ئەم قۆناغە، هەریەک لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ لە یاریگای خۆیان و نەورۆزیش لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاریی هەیە.
یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی میوانداری نەورۆز دەکات، یانەی میناش دەبێتە میوانی دهۆک.
خشتەی یاریەکان
قووە جەوییە × نەجەف 07:00
دهۆک × مینا 07:00
زاخۆ × نەورۆز 10:30
شورتە × تەڵەبە 10:30