32
زووم..
بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، ئێران لە جەنگە 12 رۆژییەکەیدا لەگەڵ ئیسرائیل توانیویەتی بە شێوەیەکی راستەوخۆ پێنج بنکەی سەربازیی ئیسرائیل بپێکێت.
رۆژنامەکە پشتی بە داتای رادارەکانی ئیسرائیل بەستووە بۆ نووسینی راپۆرتەکەی و دەڵێ، شەش مووشەک بە شێوەیەکی راستەوخۆ هەریەک لە بنکەی ئاسمانیی سەرەکیی ئیسرائیل، ناوەندی کۆکردنەوەی زانیارییە هەواڵگرییەکان و بنکەی کەرەستەی لۆجستییان پێكاوە.
تەلەگراف پەیوەندی بە گوتەبێژی سوپای ئیسرائیلەوە کردووە، بەڵام ئامادە نەبووە زانیاریی بخاتەڕوو و تەنها گوتوویەتی، سەرجەم ئەو یەکانەی پێکراون، بەدرێژایی 12 رۆژەکە بەردەوام بوون لە راییکردنی کارەکانیان.