زووم..
چەند سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەکانی غەزە رایانگەیاند، لە بەیانی ئەمڕۆوە ٤٢ هاووڵاتیی دیکەی فەڵەستینی بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتەکە کوژراون.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شیفا، ئەمڕۆ بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی جەبالیا لە باکووری غەزە، چوار فەڵەستینی کوژراون.
لەلایەکی دیکەوە، کۆمەڵەی پزیشکیی ناسر دەڵێ، تەنها ئەمڕۆ لە نزیک شوێنی وەرگرتنی هاوکارییەکان، نۆ هاووڵاتیی فەڵەستینی کە سیانیان منداڵ بوون، بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئیسرائیل کوژراون، لە بۆردومانێکیشدا بۆ سەر گەڕەکی زەیتون لە باشووری غەزە، کەسێک کوژراوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ ٦٣٨ رۆژ بەسەر دەستپێکی جەنگی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە تێپەڕی، کوژرانی ئەم ژمارەیە لە هاووڵاتیانی فەڵەستینی لەکاتێکدایە، لەئێستادا بابەتی پێشنیازی ئاگربەستی غەزە بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، هەر ئەمڕۆ ترەمپ گوتی، لەم هەفتەیەدا ئاگربەستەکە دەکرێت.
LVO