زووم..
سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، حکومەتی عێراق رەشنووسی پێشنیازێکی نوێی داوەتە هەرێمی کوردستان چاوەڕێی دەکات ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی کوردستان وەڵام بداتەوە، بۆ ئەوەی رۆژی سێ شەمە لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا دەنگی لەسەر بدرێت.
دەشڵێ، ئەگەر رەشنوسەکە پەسەند بکرێت ئەو چوار شەمە بەهەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەغداد مووچەی مانگێک دەخاتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشدا، بەغداد لە رەشنوسەکەدا پێشنیازی بۆ هەرێم کردوە لە هەولێر لقێکی بەرهەمە نەوتییەکان دەکاتەوە و هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق سوتەمەنی بۆ هەرێم دابین بکات، هەروەها داوایکردوە هەرێم لە بانکە حکومییەکانی عێراق تەوتین دەستپێبکاتەوە و هەژماری بانکی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ ئەو بانکانە بگوازرێتەوە و پرۆسەکەش تا تا چوار مانگی دیکە بخایەنێت.