زووم..
ئیلۆن مەسک سەرمایەداری ناسراوی ئەمریکا راپرسییەکی لەبارەی دامەزراندنی حزبێک بە ناوی ئەمریکا داناوە، زۆرینەی بەشداربووان دەنگیان بە بەڵێ داوە.
مەسک راپرسییەکەی لە ئێکسدا داناوە و پرسیاری لە ئەمریکییەکان کردووە، تا چەند لەگەڵ ئەوەدان پارتی ئەمریکا دابمەزرێندرێت.
تا ئێستا 719 هەزار کەس دەنگیان داوە، 63٪ـی دەنگدەرەکان وەڵامی ئەرێنییان داوەتەوە دەڵێن بەڵێ با دابمەزرێت.
مەسک لە بارەی پارتەکەیەوە دەڵێت، هێندە بەسە بتوانن دوو بۆ سێ کورسی لە ئەنجومەنی پیران و هەشت بۆ دە کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەراندا بەدەستبهێنن، چونکە تەنها دەیانەوێت کاریگەریی خۆیان بخەنەسەر پرۆسەکانی دەنگدان، بە تایبەتییش لەسەر ئەو پرۆژانەی کە مشتومڕی زۆر هەڵدەگرن.
مەسک لەبارەی ئەم نیازەی خۆیەوە لە ماڵپەڕی ئێکس نوسیویەتی مەبەستیان ئەوەیە بتوانن خزمەتێکی راستەقینە بە گەلەکەیان بکەن، بۆئەوەی ئەو فۆڕمە سیاسییەی ئەمریکا بگۆڕن کە دوو حزب بڕیار لە هەموو پرسێک دەدەن.