ئەمڕۆ پاریس سان جێرمان و بایرن میونشن رووبەڕووى یەکدەبنەوە و ریاڵ مەدریدیش بەرامبەر دۆرتمۆند یارى دەکات.
لە بەردەوامى یارییەکانى قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى جیهانى یانەکانى 2025، کە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، ئەمڕۆ شەممە 5/7/2025 دوایین دوو یارى قۆناغەکە دەکرێن.
کاتژمێر حەوتى ئێوارە، هەردوو یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى و بایرن میونشنى ئەڵمانى لە یاریگاى مێرسیدس بینز رووبەڕووى یەکدەبنەوە.
لە کاتژمێر 11ى شەویشدا، یانەى ریاڵ مەدرید لە یاریگاى میتلایف، بەرامبەر یانەى بروسیا دۆرتمۆندى ئەڵمانى یارى دەکات.
براوەى ئەم دوو یارییە لە قۆناغى پێش کۆتاییدا رووبەرووى یەکدەبنەوە، کە نۆى ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.
یارییەکەى دیکەى قۆناغى پێش کۆتایى جامەکە لە نێوان هەردوو یانەى چێڵسى ئینگلیزى و فلۆمینێنسى بەڕازیلیدایە، کە ئەمیش رۆژێک پێشتر و لە هەشتى ئەم مانگە دەکرێت.
ریاڵ مەدرید زۆرترین جار نازناوى مۆندیالى یانەکانى بەدەستهێناوە، کە پێنج جارە، بەرشەلۆنەش سێ جار بووە بە پاڵەوان، کۆرەنتیانس و بایرن میونشنیش یەکى دوو جار براوەى نازناوەکە بوون.