زووم..
ئاژانسی ئەنادۆڵو بڵاویکردەوە، بە فەرمانی سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئەنتاڵیا، محێدین بۆچەک سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەنتاڵیا دەستگیرکرا کە سەر بە چەهەپەیە.

محێدین بۆچەک
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەنادۆڵو، لە ئۆپراسیۆنێکی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی و تاوانە رێکخراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئەنتاڵیا، سێ گومانلێکراو کە سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەنتاڵیایان لەنێودایە، دەستگیرکران.
پێشتریش کەناڵی تی ئاڕ تی بڵاویکردەوە، داواکاری گشتیی ئەنتاڵیا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی وەرگرتنی بەرتیل و گەندەڵی لەو شارەوانییە دەکات کە سەرۆکەکەی دەستگیرکراوە، لەپاڵئەودا 32 کەسی دیکەش دەستگیرکراون کە جێگری سەرۆکی شارەوانییەکانیان تێدایە.
لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی میزۆپۆتامیا رایگەیاند، دوو سەرۆکشارەوانیی دیکە لە سەمسور و ئەدەنە دەستگیرکراون کە سەربە چەهەپەن.