زووم..
ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد دوای چەند کاتژمێرێک لە دانانی پارێزگاری نوێ، درەنگی شەوی رابردوو بەکۆی دەنگ پارێزگاری پێشووی گەڕاندەوە و پارێزگاری نوێی لابرد.
ماوەی چەند رۆژێکە ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد هەر فریای کۆبوونەوەی لابردنی پارێزگار و دانانی پارێزگار نوێ دەکەوێت، ئەوەش ناڕەزایی لایەنە سیاسیە عێراقییەکانی لێکەوتووەتەوە، دەوڵەتی یاسا لابردنی پارێزگاری پێشووی رەتکردووەتەوە و دەڵێ، هەر هەنگاوێک بۆ گۆڕینی پارێزگاری بەغداد رەتدەکەنەوە بەبێ ئەوەی ئەم بابەتە بەفەرمی لەلایەن ئەوانەی پەسەندبکرێت.

عەبدولمتەلیب عەلەوی
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ئەنجومەنی پارێزگاکە کۆبووەوە و دەنگیدا بە وەرگرتنەوەی متمانە لە عەبدولمتەلیب عەلەوی پارێزگاری بەغداد و هەڵبژاردنی حەیدەر موحان فەیاز بە پارێزگاری نوێ، بەڵام لابردنی پارێزگارەکەی پێشوو زۆری نەخایاند و درەنگی شەوی رابردوو ئەنجومەکە بەکۆی دەنگ عەبدولمتەلیب عەلەوی پارێزگاری پێشووی گەڕاندەوە و حەیدەر موحان فەیاز پارێزگاری نوێ لە پۆستەکەی دوورخستەوە.