33
زووم…
شەپۆلێکی بەهێزی باران و لافاو ویلایەتی تێکساسی ئەمریکای گرتووەتەوە، بەهۆیەوە تائێستا گیانیانلەدەستدانى 24 کەس پشتڕاستکراوەتەوە، کە زۆربەیان منداڵن و دەیان کەسی دیکە بێسەروشوێنن.
دان باترتیک، جێگری حاکمی ویلایەتی تێکساس رایگەیاند، لافاوەکە لە رۆژی هەینیەوە دروستبووە و کارەساتی مرۆی لێکەوتووەتەوە.
ئەو دەڵێت، 20 کچ بۆ وەرگرتنی پشوو چوونە سەر رووباری کودالۆپ، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووبارەکە تائێستا چارەنووسیان نادیارە.
هاوکات بەرپرسانی ویلایەتەکە هۆشدارییان داوە بە خەڵک گەشت بۆ ئەو ناوچەیە نەکەن، کە دەیان رێگەی سەرەکی بەهۆی لافاوەکەوە داخراون.