43
زووم..
لە تورکیا لەلایەک بەفرە و لەلایەکی دیکە دارستانەکان دەسوتێن، شارەزایانیش دەڵێن، گۆڕانی کەشوهەوا هۆکاری ئەم کەشە جیاواز و فرەچەشنەیە، کە روو لە یەک وڵات دەکات.
لە هەندێک ناوچەی باکووری رۆژهەڵاتی تورکیا بەفر باریوە، لە هەمانکاتدا هەندێک ناوچەی دیکەی وڵاتەکە ئاگر بەرۆکی دارستانەکانی گرتووە و بەردەوام دەسووتێن.
لەو شوێنانەی تورکیا کە بەفر دەبارێت، ناوچەکانی نزیک دەریای رەشن، لەنێویاندا شارەکانی ریزێ، ترابزۆن، بایبورت و ئەرزرۆمى باکوورى کوردستان.
هاووڵاتییەکى دانیشتووى شاری ریزێ بە ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووە، لە 65 ساڵی تەمەنیدا یەکەمجارە ببینێت لە مانگی تەمووزدا بەفر دەبارێت، چوار بۆ پێنج کاتژمێر بەردەوام بەفر باریوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای تورکی، بەفر بەدرێژایی 10 کیلۆمەتر لە ناوچەکانی ئەوپەڕی باکووری رۆژهەڵاتی تورکیا باریوە.