زووم..
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتنێک لەبارەی ئاگربەستی غەزە دەکرێت.
ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا لە فڕۆکەی سەرۆکایەتیی ئەمریکاوە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، شتێکی باشە حەماس دەڵێت وەڵامی ئەرێنیی پێشنیازی ئاگربەستی غەزەی داوەتەوە.
گوتیشی، هەرچەندە هێشتا زانیارییان لەبارەی وردەکاری وەڵامەکەی حەماس بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام پێیانوایە دەکرێت لەم چەند رۆژەدا رێککەوتنی ئاگربەستی غەزە بکرێت.
ترەمپ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی دۆسیەی ئێرانی کرد و گوتی، دووشەممە کە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هاتە کۆشکی سپی باسی دۆسیەی ئێرانی لەگەڵ دەکەم.
راشیگەیاند، هیچ رێککەوتنێک لەسەر پشکنینە ئەتۆمییەکانی تاران و پیتاندنەکانی نەکراوە، بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران تووشی پاشەکشە بووە، بەڵام رەنگە لە شوێنی دیکەوە دەست بە پیتاندن بکەنەوە.