42
بە ئەنجامدانی دوو یاریی کێبڕکێکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کۆتایی دێت و یانەی هەولێریش لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاریی هەیە.
دوای تەواو بوونی هەشت یاریی هەفتەی ٣٨ی خولەکە، بڕیارە بە ئەنجامدانی دوو یاریی دیکە کۆتایی بە کێبڕکێکانی ئەم وەرزە بێت.
یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاریی هەیە و دەبێتە میوانی نەفتی بەسرە، یارییەکە بۆ هەولێر هیچ سودێکی نیە، چونکە مانەوەی لە خولەکەدا مسۆگەر کردووە.
پێش ئەم یارییە یانەی هەولێر بە کۆکردنەوەی ٥٠ خاڵ لە پلەی ١٢ی ریزبەندیدایە، نەفتی بەسرەش پلەی ١٨ گرتووە بە ٣٠خاڵ.
لە یارییەکی دیکەدا کە دوا یاریی ئەم وەرزەیە هەردوو یانەی کەربەلا و حدود کاتژمێر حەوت بەیەک دەگەن.