52
زووم..
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دوای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت لە پیتاندنی یۆرانیۆم.
مەجید تەخت رەوانچی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوز گوتی: سیاسەتی ئێمە سەبارەت بە پیتاندن نەگۆڕاوە و ئێران بە تەواوی مافی خۆیەتی لە خاکەکەی خۆیدا پیتاندن بکات.
جەختی لەوەش کردەوە، ئێران ئامادەیە سەبارەت بە ئاست و توانای پیتاندنەکەی گفتوگۆ بکات و نایەوێت چەکی ئەتۆم دروست بکات.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە شوێنی یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران دوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سێ دامەزراوەی فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان، گوتیشی نازانێت ئەم ماددانە ئێستا لە کوێن و هیچ روونکردنەوەیەکی زیاتری نەدا.