نەورۆز و کارەبا بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسانبوون، دهۆکیش چوار گۆڵى لە کەرخ کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/7/2025 لە هەفتەى 38 و کۆتایى خولى ئەستێرەکانى عێراق، یانەى نەورۆز لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى یانەى کارەباى کرد و یارییەکەش بە یەکسانى و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایى هات.
بەم ئەنجامە، نەورۆز بە کۆکردنەوەى 53 خاڵ پلەى نۆیەمى ریزبەندى خولەکەى بەدەستهێنا، کارەباش لە پلەى 13یەمدایە و 49 خاڵى هەیە.
لە یارییەکى دیکەى هەفتەکەدا، یانەى دهۆک بوو بە میوانى یانەى کەرخ و توانیشى بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ یارییەکەى لێ بباتەوە.
بەمەش دهۆک تامى بردنەوەى کردەوە و بە 57 خاڵ سەرکەوتنى بۆ پلەى حەوتەمى ریزبەندى خولەکە بەدەستهێنا، کەرخیش لە پلەى 14یەمدایە و 49 خاڵى هەیە.
سبەینێ هەینیش دوایین دوو یارى هەفتەکە بەڕێوەدەچن، کاتژمێر حەوتى ئێوارە، یانەى هەولێر دەبێت بە میوانى یانەى نەفتى جنوب، لە هەمان کاتدا هەردوو یانەى کەربەلا و حدوود رووبەڕووى یەکدەبنەوە.