60
زووم..
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هێرشەکانی ئەمریکا زیانێکی زۆری بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران گەیاندووە، بەڵام بەردەوام دەبین لە سیاسەتی پیتاندنی یۆرانیۆم و دەستبەرداری مافەکانمان نابین.
مەجید تەخت رەوانچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئێران بە رووی دیبلۆماسیدا کراوەیە، بەڵام دەبێت واشنتن، روونکردنەوەیان بۆ بدات لەبارەی ئەوەی بۆچی ئەو رێکارە ترسناکەی بەرامبەر بە گەلی ئێران گرتووەتەبەر، قەناعەتیان پێ بکات لەمیانی دانوستانەکان هێز بەکارناهێنێت.
هەر لەبارەی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا، ماڵپەری ئاکسیۆس دەڵێ، تاوەکو ئێستا وادەیەکی دیاریکراو بۆ کۆبوونەوەی ویتکۆف وعێراقچی لەئارادا نییە، بەڵام ئیدارەی ترەمپ پلانی هەیە رێکاریی پێویست بگرێتەبەر بۆ ئەوەی دانوستانەکانیان هەفتەی داهاتوو لە ئۆسلۆ دەستپێبکاتەوە.