20
بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر پێنج بە ئەنجامدانی ١٠ یاریی کۆتایی بە کێبڕکێکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی عێراق بێت و چوار یانەش رکابەری سەرکەوتن بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکەن.
هەریەک لە یانەکانی موسڵ و ئەمانەی بەغداد و غەراف و جولان، لە رکابەریدان بۆ گەیشتن بە خولی ئەستێرەکانی عێراق، جگە لە یانەی جولان کە لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاریی هەیە، سێ یانەکەی دیکە لە یاریگای خۆیان یاریی هەیە.
خشتەی یارییەکانی هەفتەی ٣٨ خولەکە
غاز شمال × ناسریە 05:00
جولان × سەناعە 05:00
ئەمانە بەغداد × مەسافی 05:00
پێشمەرگە × غەراف 05:00
کازمییە × عەفەک 05:00
سەناعە کارەبا × حسێن 05:00
رومادی × نەفت وەسەت 05:00
فەهد × ئیتساڵات 05:00
میسان × بەحری 05:00
ریزبەندی چوار یانەی پێشەوەی ریزبەندی بۆ گەیشتن بە خولی ئەستێرەکانی عێراق
موسڵ 67 خاڵ
غەراف 66 خاڵ
جولان 65 خاڵ
ئەمانەی بەغداد 64 خاڵ