62
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە تورکییەکانی ئەمرۆ، چوارشەممە، 14ی کانونی یەکەمی 2022
حوریەت
- دانیشتنی دادگای ئەندامی ئەو تەریقەتەی کچانی منداڵیان بەشووداوە 30ی مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت
- 6 ساڵ سزا بەسەر ئەو کەسەدا سەپێندرا، کە لە کۆنیا سەگێکی کوشتبوو
- قەیرانی گرانبوونی دەرمان لە تورکیا سەریهەڵداوە
سەباح
- شارەوانی ئەستەنبوڵ دەستی بە هەڵمەتێک بۆ نەهێشتنی بەرتیل کرد
- دەرهێنانی نەوت لە چیای گابار (باکوری کوردستان) دەستیپێکردووە
- تورکیا دەیەوێت گازى سروشتى لە تورکەمەنستانەوە هاوردە بکات
سوزجو
- ئەردۆغان لە هەموو هەڵبژاردنێکدا دەڵێت ‘ تەنیا ئەمجارە هەڵمبژێرن’
- ئاکەپە ئەندامانی ئەو تەریقەتە دەستگیر ناکات، کە کچی منداڵی بەشووداوە
- حکومەت دەیەوێت ساڵی 2023 رێژەی هەڵاوسان بۆ 20٪ دابەزێنێت
یەنی ئوزگور پۆلیتیکا
- دوران کاڵکان: هەموو وڵاتان لە پرسی کورددا تاوانبارن
- تاوەکو ئێستا تەرمی 14 کەس نەدۆزراونەتەوە، کە 4 ساڵ لەمەوبەر لە جزیرە لەلایەن دەوڵەتەوە کوژراون
- کوردێک لە ئەوروپا بۆ دەرکردنی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر لەماوەی ساڵێکدا 50 هەزار واژۆی کۆکردووتەوە