زووم..
کەناڵی تەرەتەی تورکیا رایگەیاند، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا – میت، سەردانی هەولێری کردووە و بەجیا لەگەڵ لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و چەند بەرپرسێکی دیکە کۆبووەتەوە.
بەگوێرەی کەناڵی تەرەتە، کاڵن، لەگەڵ سەرجەم بەرپرسان باسی پرۆسەی چارەسەریی تورکیا کردووە، ئەو کەناڵە دەڵێ، هەنگاوەکانی قۆناغی داهاتووی پرۆسەکەیان باسکردووە، بۆ ئەوەی لە بازنەی گرنگیی هەرێمی دەربچێت.
تەرەتە دەڵێ، لە کۆبوونەوەکانی کاڵن و بەرپرساندا باسی ئاسایشی تورکمان و رۆڵیان لە پرۆسەی سیاسی کراوە، کاڵن جەختیکردووەتەوە لەوەی تورکیا پشتیوانیی تورکمانی عێراق دەکات.
ئاماژەوە بەوەش کراوە، هەر لە کۆبوونەوەکان جەختکراوەتەوە لە پەرەدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ماوەی داهاتوودا.