زووم..
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گوتووە، چوار لیژنەی ئەمنییان بۆ گەرەنتیکردنی بێگەردیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێکهێناوە.
باسی لەوەشكردووە، هێزە ئەمنییەکان هەموو پلانەکانیان لە ماوەی تازەکردنەوەی کارتی بایۆمەتری جێبەجێکردووە، پارێزگارییان کردووە لە زیاتر دوو ملیۆن و 155 هەزار دەنگدەر، کە تازە داتاکانیان نوێکردووەتەوە.
دەشڵێ، ئەو لیژنانەی ئەمڕۆ پێکهێنراون، لیژنەی مەیدانین، راستەوخۆ چاودێریی بنکەکانی دەنگدان دەکەن.
لیژنەکانیش پێکهاتوون لە لیژنەکانی هەواڵگری، کاروباری ئیداری، راگەیاندن و ئاسایشی ئەلیکترۆنی.
سەرۆکی تیمی راگەیاندنی هەڵبژاردنەکان لە کۆمسیۆن دەشڵێ، هەوڵی هێزە ئەمنییەکان بۆ پرێزگاریکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن بەردەوامە، بەتایبەت لە دابینکردنی کەرەستەی لۆجستی و هێنانی ئامێرەکانی دەنگدان لەم مانگەدا.