44
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەمرۆ، چوارشەممە، 14ی کانونی یەکەمی 2022
شەرقولئەوسەت
- تورکیا دووبارە پێشنیازی گەڕانەوەی پەیوەندییەکانی دەکات لەگەڵ بەشار ئەسەد، ئەردۆغانیش داوای ئۆپراسیۆنی هاوبەش دەکات لەگەڵ روسیا
- سەربازی زۆرەملێ بووەتە هۆی زیادبونی کۆچی گەنجان لە باشوری سوریا
- ئێران سزای زیندانی بەسەر 400 خۆپیشاندەر دەسەپێنێت، لەندەنیش دێتە ریزی ئەوروپا بۆ سەپاندنی سزا دژ بە ئێران
سەباح
- پارەی یەدەگی نەختینەیی عێراق دەگاتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا، کە 90 ملیار دۆلارە
- بانکی نێودەوڵەتی 233 ملیار دۆلاری بۆ روبەڕوبوونەوەی گۆڕانەکانی کەشوهەوا تەرخان کردوە
- ئینتەرنێت لە عێراق.. خزمەتگوزاری خراپ و نرخی لەرادەبەدر
عەرەب
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پلانێکی “بریتی باتێل” زیندوو دەکاتەوە، بۆ دورخستنەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتێکی دیکە
زیادبوونی رەخنەکانی سەر حکومەتی میسری، رێگە خۆشدەکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی
سەردانی ماکرۆن بۆ قەتەر دەبێتە جێگای رەخنەی فەرەنسیەکان، سەرۆکایەتی فەرەنساش دەڵێت، سەردانەکە بۆ پشتگیری هەڵبژاردەی نیشتیمانیە
زەمان
- زیادبوونی پارەی یەدەگی عێراق دەرفەتێکە بۆ زیادکردنی موچەی خانەنشینان و قەرەبووکردنەوەی پشتگوێخراوان
- بەغداد و هەولێر لە گەڕێکی نوێی دانوستانەکان باس لە دۆسیەی نەوت و پاراستنی سنور دەکەن
- چالاکیەکانی هەفتەی کەشوهەوا لە عێراق دەستیپێکرد