54
زووم..
دادوەرەکانی دادگای فیدراڵی داواکارییەکەی هەفتەی رابردوویان بۆ دەستلەکارکێشانەوە کشاندەوە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەڵێت، هۆکارەکانی دەستلەكاركێشانەوەکە نەماون.
ئەنجومەنی دادوەریی عێراق بەسەرۆكایەتی فایەق زێدان كۆبووەوە، دادوەرانی دادگای پێداچوونەوە و داواكاری گشتی و دادگای فیدراڵی بەشدار بوون، بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، ئەو نۆ دادوەرەی دادگای فیدراڵی، داوای دەستلەکارکێشانەوەکانیان کشاندووەتەوە، هەروەها پیرۆزبایی لە مونزير ئیبراهیم كرا، وەكو سەرۆكی نوێی دادگای فیدراڵیی عێراق.
هەفتەی رابردوو بەهۆی ناڕەزایەتییان لە جاسم محەمەد عمێری سەرۆكی دادگای فیدراڵی، نۆ ئەندامی دادگای فیدراڵی دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشی سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی کرد، دواتر جاسم عمێری داوای خانەنشینبوونی كرد و پەسەندکرا.