68
زووم…
ئەمڕۆ کۆبوونەوەى ئاسایی ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران بەڕێوەچوو، بڕیاربوو باسى پرسى هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمی کوردستان و مووچە بکرێت، بەڵام وەزیرێکى کورد بە زوومى راگەیاند، بە هیچ شێوەیەک باسى مووچە نەکرا.
وەزیرە کوردەکە گوتى، چاوەڕوان بووین لە کۆبوونەوەکەدا باسى مووچە بکرێت و بڕیارى ناردنى بدرێت، بەڵام نەکرا.
گوتیشى، روون نییە پرسى مووچە چى لێدێت و نازانین سودانى خۆى بڕیارى ناردنى مووچە دەدات یان نا.
پێشتر، شوان کەلاری، بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە زوومی گوتبوو، کۆبوونەوەی شاندەکانی هەرێمى کوردستان و عێراق لەسەر چارەسەری مووچە و هەناردەکردنەوەى نەوت ئەنجامى باشى هەبووە و ئەم هەفتەیە کێشەکان کۆتاییان دێت و چاوەڕێن بەغداد کۆتایى ئەم هەفتەیە مووچەى مانگى پێنج رەوانە بکات.