زوومی کلتووری
ئەکادیمای زانست و هونەرە بینراوەکان، ناسراو بە ئۆسکار، وەک نەریتی ساڵانەی خۆی لەمساڵدا لیستێکی ٥٣٤ ناوی بۆ بانگهێشت و زیادکردنی ئەندامەکانی بڵاوکردووەتەوە و چەندین ناوی دیاری دنیای سینەما لەخۆ دەگرێت، لەوانە سەعید روستایی و پەیمان مەعادی’ و حسێن ملایمی و شیرین سوهانی لە ئێران و حەمدان بیلالی فەڵەستینی و زۆر ناوی دیکەی نێو پیشەسازیی سینەما.
لیستەکە بەمجۆرە دابەش دەبێت: ٤١ لە سەدی بۆ ژنان و ٤٥ لە سەد بۆ کەمایەتییە جیاوازەکان و ٥٥ لەسەد بۆ فیلمسازانی دەرەوەی ئەمریکا. لە ئەگەری قبوڵکردنی سەرجەم بانگهێشتنامەکانیش، ئەندامانی ئۆسکار ژمارەیان دەبێتە ١١ هەزار و ١٢٠ کەس.
لەوانەش ١٠ هەزار و ١٤٣ کەس مافی دانگدانیان بە کاندیدەکان هەیە و لە کۆی گشتیشدا، ٣٥ لەسەدی کۆی ئەندامانی ئۆسکار لە ژنان و ٢٢ لە سەد بۆ کەمایەتییەکان و ٢١ لەسەد بۆ فیلمسازانی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.