69
زوومی کلتووری
خانمە گۆرانیبێژ و ئەکتەری براوەی خەڵاتی ئۆسکار، باربارا ستریساند، لەنوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ رۆژنامەی ئەسوشیتد پرێس’ دەڵێت: هەموو رۆژێک بە بینینی گەندەڵی و تێکچوونی سیستەمی حکومڕانی ترەمپ تووشی سەرسوڕمان دەبێت.
هەربۆیە ئەم گۆرانیبێژە بانگەشەی ئەوە دەکات، بەهۆی ئەو شێوازە حوکمڕانییەوە دووچاری تێکچوونی دەروونی بووە و نیگەرانە بەهۆی خراپی سەرۆکی ئەمریکاوە گۆرانییەکانی ئەمدواییەی ئاوا غەمبارانەبن.
ئەم هونەرمەندە بەردەوام دەبێت و دەڵێت: حەزدەکەم زیاتر ئومێد بەخش و دڵخۆشتربم، بەڵام هەموورۆژێک کە سەیری تەلەفزیۆن دەکەم دووچاری حەپەسان دەبم.