زوومی کلتووری
دەرهێنەری بەناوبانگی سینەما و هەریەکە لە فیلمەکانی تایتانیک و ئاڤاتار، رەخنەی تووند لە کریستۆڤەر نۆلان و فیلمی ئۆپنهایمەر دەگرێت و دەڵێت، دەبوو لە فیلمەکەدا نۆلان بۆمبارانی ئەتۆمی ژاپۆنی پیشانبدایە.
نۆلان پێشتر رایگەیاندبوو، لەبەرئەوەی وەفادار بێت لەو سەرچاوەی فیلمەکەی لێوەرگرتووە خۆی لە پیشاندانی ئەو دیمەنانە پاراستووە.
بەڵام کامیرۆن، لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ بڵاوکراوەی دێدلاین، ئەم بیرکردنەوەی نۆلان دەباتە ژێر پرسیارەوە و لە هەمانکاتدا باس لە دواین قۆناغەکانی بەرەوپێشچوونی فیلمەکەی دەکات لەبارەی بۆمبارانی هێرۆشیماوە.
کامیرۆن دەڵێت: بەڵێ سەرنجڕاکێشە، نۆلان نەیویستووە چی پیشان نەدات، هەرچۆنێک بێت من حەز بە شێوەی فیلمسازی نۆلان دەکەم، بەڵام پێـموایە ئەو قسەیەی بیانو داتاشینێکی ئەخلاقی بوو، لە فیلمەکەدا تەنها دیمەنێکی سوتانی جەستەمان پیشاندەدات و خۆی لەو کارەساتە گەورەیە لادەدات، بەڵام بە بۆچوونی من ئەمە خۆ دزینەوەیە.