زوومی کلتووری
خانمە ئەکتەری شۆخ و شەنگ، شارلیز ثێرن، نیگەرانی ئەوەیە، بە بەڕینی بودجەی رێکخراوە خێرخوازییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەلایەن حکومەتی ترەمپەوە ‘ملیۆنان مرۆڤ’ بمرن.
ئەم ئەکتەرە کە لە پێنجەمین خولی ساڵانەی ‘پرۆژەی پەرەپێدانی’ ئەفریقا بەشداربوو، رایگەیاند دنیا لە ساتەوەختی سوتاندایە.
ئەم خانمە ئەکتەرە دەڵێت: هەستدەکەم دنیا دەسوتێت، چونکە لە ساتی سوتاندایە، لێرە لە لۆس ئەنجڵس، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لە تەواوی دنیادا، بە خێرایی بەرەو دواوە دەگەڕێینەوە، سیاسەتەکانی تایبەت بە پەناهەندەکان ژیانی هەزاران خێزانی وێران کردووە، مافی ژنان رۆژ بەرۆژ کەمتر دەبێتەوە’.
لە بارەی بڕینی بوودخەی رێکخراوە خێرخوازییەکانیشەوە دەڵێت: مرۆڤەکان گیانیان لەدەست دەدەن، زۆرێک لەوانە لە ئێستادا دەکوژرێن، بینینی ئەم هەموو ئازارە زۆر غەمبارانەیە.