زوومی کلتووری
هوانگ دونگ هیوک، درووستکەری زنجیرەی پڕ بینەری ‘سکویدگەیم؛ لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ گۆڤاری تایم، لەبارەی لێکچوونەکانی زنجیرەکە بە دنیای واقیعییەوە دەدوێت. ئەم نووسەرە رەتی ناکاتەوە کەسایەتییە شەڕەنگێزە دەمامکدارەکانی نێو زنجیرەکە هاوشێوەی دەوڵەمەندترین پیاوی دنیا، ‘ئیلۆن مەسک’ بن.
دونگ هیوک دەڵێت: ئەم رۆژانە ئیلۆن مەسک لە هەمووشوێنێک ئامادەیی هەیە، هەموان لەبارەی ئەوەوە دەدوێن، ئەو تەنیا بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی زەبەلاحی تەکنەلۆژیی نییە کە بە نزیکەیی دنیا دەبات بەڕێوە، بەڵکو شۆمانێکیشە. هەربۆیە لەکاتی نوسینی وەرزی سێیەمی زنجیرەکەدا بیرم لەهەندێ ڤی ئای پییەکانی ماسک دەکردەوە.
لە زنجیرەی سکویدگەیمدا، کەسایەتییە ڤی ئای پییەکان، کەسانێکی دەوڵەمەندن کە بە ماسکی تایبەتییەوە گرەو لەسەر یاریزانەکان دەکەن، لە وەرزی سێیەمیشدا ماسکەکانیان لادەبەن و بەدەستی خۆیان یاریزانەکان دەکوژن.
نووسەر و دەهێنەری ‘سکویدگەیم؛ بەردەوام دەڵێت و دەڵێت: لە رابردوودا ئەو کەسانەی بە راستی سیستەمەکەیان بەڕێوەدەبرد و لە دەسەڵاتیان هەبوو، لە پشت پەردەوە خۆیان حەشاردەدا، بە نزیکەیی وەک مەتەڵێکی گەورە بوون، بەڵام لە ئێستادا بەو جۆرە نییە، بە تایبەت لە ئەمریکادا، کەسانێک کە بەراستی دەسەڵاتدارن و سیستەم بەڕێوە دەبەن ، چیتر خۆیان لە پشت پەردە ناشارنەوە، بە خواستی خۆیان ماسکەکانیان لادەبەن، وەک ئەوەی بیانەوێت بڵێن ئەوە ئێمەین دنیا دەبەین بەڕێوە وح