زووم..
رۆژنامەی تورکییە بڵاویکردەوە، سکاڵای گەندەڵی لەسەر کۆنگرەی پارتی گەلی کۆماری-جەهەپە لە تورکیا لەلایەن دادگای 42ی چاکسازییەوە بۆ 8ـی ئەیلول دواخرا.
لە دوای بڕیاری دواخستنەکەش لە بۆرسەی ئیستانبوڵ پشکەکان پێنج خاڵ سەرکەوتن، بانکەکانی تورکیا بەشێکی زۆر لە پشکیان وەرگرت و بڕیارەکە کاریگەری ئەرێنی لەسەر دۆخی تورکیا هەبوو.
هاوکات رۆژنامەی یەنیشەفەق بڵاویکردەوە، ئەو ئەندامانەی جەهەپە کە سکاڵایان بەرزکردبووەوە لەبەرامبەر پارتەکەیان ئێستا لەژێر هەڕەشەدان.
هەریەک لە لوتفی ساڤاش سەرۆکی پێشووی شارەوانی هاتای لەسەر لیستی جەهەپە، لەگەڵ چوار کەسی دیکە کە سکاڵایان لە دژی کۆنگرەی پارەتەکەیان تۆمار کردبوو، دەڵێن هەڕەشەی کوشتنمان لێکراوە، بەو هۆیەشەوە پاسەوانیان بۆ دابین کراوە.
پارتی گەلی کۆماری گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە و بە تۆمەتی جیاجیا دادگا دەیەوێت ئەنجامی دواین کۆنگرەی پارتە هەڵبوەشێنێتەوە.