47
زووم..
دوو سەرچاوەى ئاگادار بە زوومیان گوت، لە دوو هەفتەى داهاتوودا چەند گەریلایەکى پەکەکە لە سنوورى سلێمانى چەک دادەنێن، چەکدادانەکەیان لە چوارچێوەى پرۆسەى چارەسەریی پرسی کوردە لە تورکیا.
سەرچاوەکانى زووم دەڵێن، گەریلاکان لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى دادەبەزن و وەک نیازپاکییەک چەک و پێداویستییە سەربازەکانیان دادەنێن و دەیسووتێنن.
دوو سەرچاوە ئاگادارەکەی زووم باسیان لەوەشکردووە، پێش دانانى چەکى گەریلاکان، عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێکى دەبێ.