زووم..
فارس عیسا، سەرۆکى نوێنەرایەتیى حکومەتى هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایگەیاند، حكومەتی هەرێم پابەندە بەگوێرەی یاسا و دەستوور سەرجەم كێشەكانیان لەگەڵ بەغداد چارەسەر بكەن.
نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمی کوردستان لە بەغداد لە راگەیەندراوێكیدا دەڵێت، فواد حسێن، جێگرى سەرۆکوەزیران و وەزیرى دەرەوەى عێراق لەگەڵ فارس عیسا، سەرۆکى نوێنەرایەتیی حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغداد کۆبووەتەوە و ئەنجامەکانی گفتوگۆکانى ئەمدواییەی نێوان هەولێر و بەغداد و چۆنیەتیی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەگوێرەی یاسا و دەستوور تاوتوێکردووە.
فارس عیسا جەختى لە سەر پابەندبوونى حکومەتى هەرێمى کوردستان کردوەتەوە بۆ چارەسەرکردنى سەرجەم کێشەکان لەگەڵ بەغداد بە رێگەی گفتوگۆى بونیادنەر و پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا.
هاوكات فواد حسێن ستایشى هەوڵەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان کردووە بۆ زاڵبوون بەسەر هەموو کێشە و ناکۆکییەکان لە پێناو بەرژەوەندیى نیشتمانیدا.