88
مانشێتی بەشێک لە رۆژنامە بەریتانییەکانی ئەمرۆ، چوارشەممە، 14ی کانونی یەکەمی 2022
تایمز
- بەرپرسانی ئەندروستی بەریتانیا هۆشدارییان داوە بە سەندیکای کارمەندانی تەندروستی، کە بەهۆی مانگرتنیانەوە ژیانی زۆر کەس لە مەترسی مردن دایە
- سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەڵێنی داوە تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو، کۆتایی بە قەیرانی کۆچبەران بهێنێت و کۆچبەرانی ئەلبانیا دیپۆرتی وڵاتەکەیان بکاتەوە
- دوای چەند مانگێک لە داواکاریی، ئەمریکا بەنیازە سیستمی دژە موشەکی پاتریۆت بۆ ئۆکراین بنێرێت
گاردیان
- دۆخی تەندروستی بەریتانیا لەوپەڕی خراپیدایە و نەخۆش هەیە دۆخی لەپێش کۆرۆنا خراپترە
- بەهۆى لافاو و دارمانی زەوی زیاتر لە 100 کەس لە کۆنگۆ گیانیان لەدەستدا
- ئێران لەمدواییانەدا سزای زیندانی بۆ 400 خۆپیشاندەر دەرکردووە، کە هەندێکیان بۆ ماوەی 10 ساڵ زیندانی دەکرێن
فاینەنشیەڵ تایمز
- قەتەر تکتی فڕۆکە و گەشتى بە دیاریی بەخشیوەتە پەرلەمانتارانی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئەوەی لە رەخنەکانیان لەو وڵاتە لەبارەی مۆندیالەوە چاوپۆشی لێبکەن
- زانایانی کالیفۆرنیا لە رێگەی بەکارهێنانی ئەتۆمەوە خەریکە دەگەنە ئەنجامێک بۆ بەرهەمهێنانى وزەی خاوێن، واتە بێ پاشماوە
- ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەڵێنی داوە یاساکانی رێگریی لە پەنابەران قورستر بکات
دەیلی تەلەگراف
- بەهۆی مەنگرتنی کارمەندانی تەندروستی بەریتانیا، ئەو توشبووانەى شێرپەنجە، کە پێویستییان بە نەشتەرگەریی بەپەلە هەیە لە دۆخێکی مەترسیداردان
- سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: پێش بە هەموو ئەو کۆچبەرانە دەگرم، کە بە فێڵ و تەڵەکە دێن بۆ وڵاتەکەمان
- لە بۆسەیەکدا بۆ پۆلیسی ئوستراڵیا شەش کەس کوژران، کە دوانیان پۆلیسن