زووم…
وا بڕیارە ئەمڕۆ دادگای ئەنقەرە بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی کۆنگرەی پارتی گەلی کۆماری “جەهەپە” بدات کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنە لە تورکیا.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردوەتەوە، لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی کۆنگرەی جەهەپە، سەرۆکی ئێستای پارتەکە لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە.
تۆمەتی ساختەکاری ئاڕاستەی جەهەپە کراوە، کە گوایە لە کۆنگرەکەدا بەشێک لە ئەندامان لەبەرامبەر وەرگرتنی ئیمتیاز، دەنگیان بە سەرکردایەتیی نوێ داوە، بەڵام جەهەپە ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، چەندین بەرپرسی جەهەپە، لەنێویاندا ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانیی ئیستەنبوڵ، بەهۆی ئەو دۆسیەیەوە رووبەڕووی سزای سێ ساڵ زیندانیکردن و قەدەغەکردنی کاری سیاسی دەبنەوە.
هاوکات لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی کۆنگرەی جەهەپە جارێکی دیکە کەمال کلچدار ئۆغلۆ سەرۆکی پێشووی جەهەپە رادەسپێردرێتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پارتەکە.