76
زووم..
پەروین بوڵدان وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکەمجار دانیشتنی پەرلەمانی توركیای بەڕێوەبرد و رایگەیاند، ئاشتییەکی هەمیشەیی پێویستییەکی هەنوکەییە بۆ توركیا و وڵاتەکەمان و بۆ بەردەوامیدانی پرۆسەکەش، پەرلەمان شوێنی هەنگاونانە.
پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی دوای هەڵبژاردنی وەك جێگری سەرۆكی پەرلەمان، كە لە شوێنی سری سورەیا ئۆندەر دانرا، دانیشتنی پەرلەمانی بەڕێوەبرد و رایگەیاند، ئۆندەر دەنگی هەمووانی گەیاندووەتە پەرلەمان و گەلی هێناوەتە پەرلەمان و كاری بۆ ساڕێژکردنی برینە قوڵ و بەئازارەکانی وڵات کردووە.
گوتیشی، لەم قۆناغە دژوارەدا، دەبێت پەرلەمان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە وڵاتەکەمان و هەرێمەکە بەرپرسیارێتیی خۆی جێبەجێ بکات، چونكە ئاشتییەکی هەمیشەیی، پێویستییەکی هەنوکەییە بۆ توركیا و دەتوانین پرۆسەكە بکەینە دیاری بۆ ٨٦ ملیۆن کەس.