زووم..
دەم پارتی رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری دادی توركیا كۆبوونەتەوە و رێگەکانی چارەسەر پەیوەست بە کێشەکانی زیندانییان تاوتوێ کردووە.
دوای كۆبوونەوەكەی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت و سەزای تەمەلی سەرۆك فراكسیۆنەكانی دەمپارتی لەگەڵ یەڵماز تونچ وەزیری دادی توركیا كە ماوەی كاتژمێرێكی خایاندوە، سەزای تەمەلی رایگەیاند، کۆبوونەوەکەیان زۆر گرنگ بووە، چونكە لە زیندانەکاندا چەندین کێشەی جدی هەن، پێكەوە لەبارەی ئەو كێشانە و چارەسەری گفتوگۆیان كردووە.
دەشڵێ، بە هیوان وەزارەتی داد لەم رووەوە کاری پێویست و دەستبەجێ بکات و چارەسەری کێشەکان بکات، چونكە ئەوە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەیان بووە و دووپاتیان کردوەتەوە چارەسەرێکی بەپەلە و دەستبەجێ پێویستە و وەزیری دادیش گوتیەتی کاردەکەن.
بە گوتەی سەزای تەمەلی، لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دادی توركیا پێیگوتوون ئاگاداری کێشەکانن، بۆیە داوایان لێكردووە بەبێ دواكەوتن بابەتەكە بخرێتە بەرنامەی کارەوە، چونكە زیندانیانی نەخۆش بۆ ژیان و مانەوە تێدەکۆشن، زیندانیانی نەخۆش بابەتی سەرەکیین.
ئاماژەی بەوەشداوە، تیشکیان خستوەتەسەر ئەو پێشێلکارییانەی کە بوونەتە مایەی کێشە بۆ هەموو زیندانیان