41
زووم..
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران زیانێکی زۆری پێگەیاندووین، بەڵام سەرکەوتووبووین و توانیمان زیانێکی گەورە لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بدەین و ئەرشیفە ئەتۆمییەکەی بە تەواوی لەناوببەین.
نەتانیاهۆ دەشڵێ، پێشتر بەڵێنمان دابوو نەهێڵین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، لە ماوەی رابردوودا، دەیان بنکەی ئەتۆمیی ئێرانمان بۆردوومان کرد و چەندین بەرپرس و زانای ئەتۆمیمان کوشت، ئەگەریش تاران هەوڵ بداتەوە چەکی ئەتۆمی دروست بکات، جارێکی دیکە لەناوی دەبەین.
دەشڵێ، ئیسرائیل بەرامبەر هێرشەکانی بۆسەر ئێران و لەناوبردنی بەرەی خراپەکانی ئێرانی باجێکی قورسیدا.
باسی لەوەشکردووە، بەشدارییکردنی ئەمریکا لە جەنگەکە، رووداوێکی میژوویی بەرهەمهێن بووە، ئیسرائیلیش بەردەوام دەبێت لە رووبەڕووبوونەوەی بەرەی خراپەکار.