41
زووم..
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە مامەڵەی ئێران و ئیسرائیل رازی نییە، چونکە هەردوو وڵات ئاگربەستیان پێشێلکردووە.
ترەمپ لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئێران توانای ئەتۆمی نەماوە و بنکە ئەتۆمییەکانی لە هێرشەکەی ئەمریکادا لەناوچوون، داواشی لە ئیسرائیل کرد، چیتر بۆمبارانی ئێران نەکات و فڕۆکە جەنگییەکانی بگەڕێنێتەوە.
ترەمپ داوای لە ئێران و ئیسرائیل کرد، دۆخەکە هێور بکەنەوە، جەختی لەوەشکردەوە، هەرگیز رێگە نادات ئێران بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەستپێبکاتەوە.
گوتیشی، لە دوای ئاگربەستەکەی ئەمڕۆوە، دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو باشی دەڕوات، فڕۆکەکانی ئیسرائیل دوای سڵاوێکی دۆستانە لە ئێران دەگەڕێنەوە.