زوومی کلتووری
بە هۆی پیشاندانی فیلمی توێنتی ئەیت ییەرس لەیتەر، ئەنیمەیشنەکەی واڵت دیزنی تووشی ئاڵانگاری کۆکردنەوەی داهات دەبێت.
ئەنیمەیشنی ئیڵیۆ، کە چیرۆکەکەی لەبارەی کوڕێکی ١١ ساڵەنەوەیە، بە هەمان شیوەی فیلمی توێنتی ئەیت ییەرس لەیتەر، لە ٢٠ـی ئەم مانگە هاتونەتە سەر پەردەی سینەماکان.
هەریەک لەم دوو فیلمە، لە ململانێ توندەکەی نێو بۆکس ئۆفیسدا ریزبەندی دووەم سێیەم’ـیان بۆ خۆیان بردووە.
ئەنیمەیشنی ئیلیۆ بە تێچووی ١٥٠ ملیۆن دۆلار بەرهەمهاتووە، لە کۆی پیشاندانی لە نێو ٣ هەزار و ٧٥٠ هۆڵی سینەمادا توانیوێتی داهاتی ٣٥ ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە، کە ٢١ ملیۆن دۆلاری داهاتی ناوخۆی ئەمریکا.
لە کاتێکدا ئەو بڕەی بەدەستیهێناوە، پێشبینیدەکرا تەنها لە یەکەم رۆژی پیشاندانیدا بەدەستی بهێنیت.
ئەم ئەنیمەیشنەلە چەشنی سەرکێشی و زانستی ئەندێشەییە، لە لایەن سێ دەرهێنەرەوە بە هاوبەشی دەرهینانی بۆ کراوە، ، لە لە رۆتن تۆمەیتۆزیش ئیمتیازی ٨٤ لە سەدی پێبەخشراوە.