68
زووم..
عێراق گەشتی ئاسمانی لە تەواوی فرۆکەخانەکانی دەستپێکردەوە، یەکەم گەشت لە فڕۆکەخانەی بەسڕەوە ئەنجامدرا.
ديلان رەشاد گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمانیی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوەتەوە، بەڵام تائێستا جوڵەی ئاسمانی و گەشتەکان دەستیانپێنەکردووەتەوە.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێریش بە زوومی گوت، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەستیانپێکردەوە.
پێشتریش وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش رایگەیاند، ئەمڕۆ گەشت لە تەواوی فڕۆکەخانەکانی عێراق و کردنەوەی بواری ئاسمانی لە ناوەڕاست و باکووری وڵاتیش دەستپێدەکاتەوە، سەرەتا ئاسمانی باشووری وڵات بەڕووی فڕۆکەوانیدا دەکرێتەوە.