45
زووم..
بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە کاتى کردنەوەى بۆرسەى ئاسیا نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت تا 66 دۆلار و 88 دابەزى، لە دوێنێوە نرخەکەى نزیکەى 11 دۆلار دابەزیوە.
دابەزینى نرخى نەوت لەدواى راگەیەندراوەکەى دوێنێ شەوى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکاوە دەستیپێکرد، کە داواى لە ئێران و ئیسرائیل کرد جەنگى نێوانیان رابگرن و ئاشتى بەرقەرار بکەن.
بەیانى ئەمڕۆ لە کردنەوەى بۆرسەى ئاسیا، هەردوو وڵات راگرتنى هێرشەکانیان بۆسەر یەکدى راگەیاند و ئاگربەستیان راگەیاند، لە ئەنجامى راگەیاندنى ئەو ئاگربەستە نرخى نەوت رووى لە دابەزین کرد.