41
زووم..
بەرگریی شارستانى کەرتى غەزە رایگەیاند، بەهۆی هێرش و بۆردومانەکانى ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەڕاستى کەرتەکە، 47 کەس کوژران.
بەگوێرەى ئاژانسی فرانس پرێس، لەو ژمارەیە 21 کەسیان لە نۆرەی وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکاندا کوژراون.
بەگوێرەى سەرچاوە تەندروستییەکان، تەرمی 47 هاووڵاتیی کەرتەکە و 150 برینداری دیکە گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان، دوای ئەوەى ئیسرائیل لە ناوەندى تەنساریم لە ناوەڕاستى غەزە بنکەیەکى ناوەندەکانى دابەشکردنى هاوکارییە مرۆییەکانی بەئامانج گرتووە.