36
زووم..
سەرۆکوەزیرانى ئیسرائیل رایگەیاند، پێشنیازەکەى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا قبوڵ دەکەین کە بۆ ئاگربەستى نێوان ئێران و ئیسرائیل پێشنیازی کردووە.
بنیامین نەتەنیاهۆ دەڵێت، ئیسرائیل هەموو ئامانجەکانى پێکا بۆ لەناوبردنی هەڕەشەی ئەتۆمی و مووشەکیی بالیستیی ئێران، بۆیە بەو پێشنیازەى ترەمپ رازی بوون.
هەروەها هۆشداری ئەوەیدا ئیسرائیل بە توندی وەڵامی هەر پێشێلکارییەکی ئاگربەست دەداتەوە، ئەگەر لەلایەن ئێرانییەکانە ئەنجامبدرێت.