36
زووم..
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل شەپۆلێکی دیکەی هێرشی ئاسمانی بۆسەر ئێران ئەنجامدا، ئاژانسی تەسنیمیش دەڵێ، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە نۆ کەس لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە پارێزگای گەیلانی باکووری ئێران کوژران و 33 کەسیی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردەوە، سیستەمی بەرگریی ئێران بەرپەرچی هێرشەکانی ئیسرائیلی داوەتەوە.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، کاتژمێر سێ و 10 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە تارانی پایتەخت روویداوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئیسرائیلیش رایگەیاند، شەپۆلێکی فراوانی هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر تاران ئەنجامدا کە تیایدا کەسایەتی دیاری ئێرانیان کردووەتە ئامانج.